لەوانەیە بۆزۆنی هیگز تا ئێستا نەدۆزرابێتەوە

وەرگێڕانی: محسن برهان
ساڵی ڕابردوو تاقیگەی سێرن(CERN) هەواڵی کەشفکردنی تەنۆلکەیەکی بونیادی تازەی بڵاوکردەوە بەناوی بۆزۆنی هیگز، هەمان ئەو تەنۆلکەیەی کە ساڵانێک پێش ئەوە ستاندارد مۆدێل پێشبنینی بوونی کردبوو، بە دۆزینەوەی ئەم بۆزنە توانرا چۆنیەتی پەیدابوونی بارستای تەنۆچکە بونیادیەکان بەهۆی بواری هیگز تاڕادەیەک ڕوونتر بێتەوە. هەروەها  ئەم دۆزینەوەیە خەڵاتی نۆبڵی ساڵی پاری بۆخۆی قۆستەوە. بەڵام ئێستا کۆمەڵێک لە  زانایانی فیزیا کەوتوونەتە گەمان و دوودڵیەوە و دەڵێن لەوانەیە ئەو تەنۆلکەیە  خودی بۆزۆنی هێگز نەبووبێت و بەڵکو تەنۆلکەیەکی هاوشێوی بێت.

?????????????

بە پێی هەواڵێکی سایتی زانستی(sciencedaily) ئەمریکی ، زۆربەی کاڵکوڵەیشنەکان نیشانیان دا ئەو تەنۆلکەیەی ساڵی پار لە تاودەرە گەورەکەی  سێرن دا دۆزرایەوە لە ڕاستی دا هەمان بۆزۆنی هیگز بووە.فیزیکناسان  کۆکن لە سەر  ئەوەی سێرن(CERN) تەنۆلکەیەکی نوێی کەشفکردووە کە تا پێش ئەو نەبینرابوو، بەڵام لەم ماوانەدا لێکۆڵینەوەکانی تیمیێکی نێودەوڵەتی بەهاوکاری زانکۆی دانیمارکی باشوور گەشتووەتە ئەو ئەنجامەی  ‌هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆ بەدەستەوە نیە بۆ سەلماندنی ئەوەی ئەم تەنۆلکە تازەیە هەمان بۆزۆنی هیگزە. ئەم تیمە نێودەوڵەتیە سەرلەنوێ داتا بەدەستهاتووەکانی تەنۆلکە نوێکەیان خستووەتە ژێر لێکۆڵینەوەوە و پشکنینەوە.

«Mads Toudal Frandsen» پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە «ناوەندی گەردوونناسی و دیاردەناسی  فیزیکی تەنۆلکەکان» سەر بە زانکۆی دانیمارکی باشوورو  وەک  یەکێک لە لێکۆڵێرەوەکانی ئەم تیمە لەم بارەیەوە دەڵێت: داتاکانی سێرن  بەشێوەیەکی گشتی بەڵگەن بۆ ئەو ڕاستیەی کە تەنۆلکە نوێکە بۆزۆنی هیگز بووە  واتە بۆزۆنی هیگز دەتوانێت ئەم داتایانە پشتڕاست بکاتەوە بەڵام کێشەکە لەوەدایە  هەمان ئەم داتایانەمان دەستکەوێت لە تەنۆلکەیەکی جیاوازی ترەوە. هەروەها وتی: ئەم لێکۆڵینەوە نوێیەئی ئێمە بەتەواوی ئەوە ڕەتناکاتەوە سێرن(CERN) بۆزۆنی هیگزی کەشف نەکردبێت بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە ئەم تەنۆلکە تازەیە تەنۆلکەیەکی جیاوازی تر  بێت کە ئەمیش  وەک بۆزۆنی هیگز تا ئێستا کەشفنەکراوە. بە هەرحاڵ داتاکانی بەردەسی ئێمە کافی نیە بۆ دیاریکردنی ماهیەتی ئەم تەنۆلکەیە بە تەواوی.
زانایان لەو بڕوایەدان تەنۆلکە کەشفکراوەکەی تاقیگەی سێرن لەوانەیە تەنۆلکەی تێکنی هیگز ((techni-higgs particle) بێت، ئەم تەنۆکەیەش وەک لە ناوەکەیەوە دیارە لە چەند ڕوویەکەوە هاوشێوەی بۆزۆنی هیگزە، ئەگەرچی تەنۆکەی  تێکنی هیگز و بۆزۆنی هیگز لە تاقیگەدا  بە ئاسانی لەیەک جیاناکرێنەوە بەڵام ئەم دووانە  دوو تەنۆلکەی زۆر لەیەکتر جیاواز ترن  و سەربە دوو تیۆری جیاوازی چۆنیەتی پێکهاتنی گەردوونن.

boson

بۆزۆنی هیگز وەک  پارچەیەکی ونبووی (ستاندارد مۆدێلە) وایە. ئەم تیۆرە سێ هێز لەکۆی چوار ‌هێزەکەی گەردوون لێکدەداتەوە بەڵام  لە لێکدانەوەی  ماددەی تاریکدا(dark matter) پەکی دەکەوێت لە کاتێکدا ئەم مادە بەشێكی گەورەی گەردوون پێکدێنێت.هەر چی تەنۆلکەی تێکنی هیگزیشە لە ماهیەتی بووندا تەنۆلکەیەکی زۆر جیاوازە.

تێکنی هیگز تەنۆلکەیەکی بوونیادی نیە بەڵکو بەهۆی یەک گرتنی چەند تێکنی کوارگێکەوە دروست دەبێت، ئەم تێکنی کوارکانەش پێکهێنەری سەرەتایین. تێکنی کوارکەکان بە شێوەی جیاواز یەک دەگرن و بەیەکەوە دەبەسترێن و پیکهاتووی جیاواز دروست دەکەن، بۆ نمونە، تەنۆلکەی تێکنی هیگز پێک دەهێنن،یان ئەگەر بەشێوەیەکی تر بەیەکەوە  ببەسترێن مادەی تاریک  پێک بهێنن(Dark matter).

کەواتە دوو ئەگەر دێتە کایەوە یائەوەتە ئەو   تەنۆلکە نوێیەی سێرن هەمان بۆزۆنی هیگزی سەر بە (ستاندارد مۆدێلە) یا یائەوەتە تەنۆلکەی تێکنی هیگزە کە لە یەکگرتنی دوو تێکنی کوارگ درووست بووە. « Mads Toudal Frandsen » لە دەڵێیت:  تەنها بە داتای زیاتر دەتوانین ڕوونی بکەینەوە ئەو تەنۆلکە  بۆزۆنی هیگزە یاخود تێکنی هیگز.

سەرچاوە: sciencedaily

http://www.sciencedaily.com/releases/2014/11/141107111027.htm

image_pdfimage_print

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *